Loading...
Larger font
Smaller font
Copy
Print
Contents
  • Results
  • Related
  • Featured
No results found for: "".
  • Weighted Relevancy
  • Content Sequence
  • Relevancy
  • Earliest First
  • Latest First
    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents

    ٩ - کار و ژیان

    خودا سەرچاوەی ژیان و رووناکی و بەختیاری جیهانە، وەکو ڕۆشنایی خۆر، یان ئاوی ڕوبارێکی هەڵقوڵا و لە کانیەکی زیندوو، خێر و چاکە بە گشت دەستکردەکانی خۆی دەبەخشێ. هەر کاتێک ژیانی خودا لە دڵی مرۆڤدا جێگیر بوو، ئەو دڵە خۆشەویستی و پیرۆزی بۆ خەڵکی تر لێ دەڕژێت. KB 56.1

    بەختەوەری ڕزگارکەرمان لە یارمەتی و هەڵسانەوە و ڕزگارکردنی مرۆڤی کەوتودا خۆی دەنواند، هەموو ژیانی بۆ ئەم کارە تەرخانکرد و حیسابی بۆ ژیانی خۆی نەکرد، بێ ترس و شەرم بەرگەی خاچی گرت. هەروەها هەمیشە فریشتەکان لە کاری خزمەت و بەختەوەری ئادەمیزاد شادمانن. لە چاوی خۆپەرستانەوە، درێژ کردنی دەستی یارمەتی بۆ بێچارە و سەرلێشێواوان کە لە ڕڕەوشت و پایەدا لە خوارەوەن، بە خزمەتێکی نزم سووکایەتی دەزانرێت، بەڵام فریشتەی پاکی خودا و گیان و ئەڤینی مەسیح و پەیڕەویکەرانی مەسیح زۆر بە گەرمی و خۆشحاڵییەوە کاری تێدا دەکەن و ئەنجامی دەدەن. KB 56.2

    کاتێک خۆشەویستی مەسیح لە دڵدا پارێزرا و بێت، وەکوو بۆنێکی خۆش وایە و ناشاردرێتەوە، کاردەکاتە سەر هەموو ئەوانەی لێی نزێکدەبنەوە، گیانی مەسیح لە دڵدا وەک کانیاوێک وایە کە لە بیابانێکدا هەڵدەقوڵیت بۆ زیندوو کردنەوەی هەموو ئەوانەی خەریکە لە ناو دەچن و ئارەزوو دەکەن لە ئاوی ژیانی هەمیشەیی بخۆنەوە، خۆشەویستی بۆ عیسا لە ئارەزوویەکە مرۆڤ ڕێنمایی دەکات بۆ ئەڤین و سۆز و هاودەردی لەگەڵ تەواوی ئەو زیندەوەرانەی کە باوکی ئاسمانیمان بە تەنگیانەوە دێ. KB 56.3

    ژیانی ڕزگارکەر لە سەر زەوی، ژیانی خۆش گوزەرانی و بایەخدان بە خۆ نەبوو، بەڵکو ژیانێکی سەخت و دژوار و تێکۆشانێکی بێ وچان بوو لە پێناوی ڕزگار کردنی مرۆڤی سەرلێشێواو، لە دایکبوونەوە لە ئاخوڕێکدا تا لە خاچدانی سەر جەلجەسە ڕێی لە خۆبوردنی گرتەبەر، لە فەرمانی گران و گەشتی ناخۆش و کاری گران دەستی هەڵ نەگرت. “کوڕی مرۆڤ نەهات بۆئەوەی خزمەت بکرێت، بەڵکو هاتووە تا خزمەت بکات وژیانی ببەخشێت بۆ کڕینەوەی مرۆڤ” مەتتا ٢٠: ٢٨) خزمەتکردن یەکەم مەبەستی گەورەی ژیانی بوو، شتی کە لە پلەی دووهەمدا دەهاتن هۆ بوون بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە . هیچ شتێک گیانی ئەوی تێر نەدەکرد و تینوویەتی نەدەشکاند وەک گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا و ئەنجامدانی. KB 57.1

    ئەوانەی لە نیعمەتی مەسیح دا هاوبەشن، ئامادەن هەموو قوربانیەک بدەن تا ئەو کەسانە بکەن بە هاوبەش lلە دیاری ئاسمانیدا کە مەسیح بۆیان مرد. هەر هەوڵێک لە دەستیان بێ دەیدەن بۆ چاک کردنی ئەم جیهانە لەبەر ئەوەی ژیانی تێدا بەسەر دەبەن . خزمەتی ئابەم جۆرە بەری ئەو گیانە چاکانەن کە بەڕاستی بوێ بوونەتەوە و باوەڕیان بە مەسیح هێناوە، وە لە دڵیاندا ئارەزوویەک لەدایک بووە بۆ بانگەواز کردن خەڵکانی دی و ناساندنی خوو ڕەوشتی مەسیح-ی ڕزگارکەریان کە ناتوانن لە دڵیاندا بیشارنەوە . ئەگەر ئێمە ڕاست و دروستی ڕەوشتی مەسیح-مان وەرگرتبێ، دڵمان پڕبووبێ لە شادی گیانی ئەو، ناتوانین بێدەنگبین دوای ئەوەی دیمان و تێ گەیشتین کە “خودا چەند باش و بە ڕەحمە” دەبێ شتێکمان پێ بێتکە بڵێین هەر وەکو فیلیپ کە ڕزگارکەری دۆزییەوە، ئێمەش دەبێ خەڵک بانگ بکەین بۆ ناسینی ئەو، دەبێ هەوڵی دەرخستن و باس کردنی قوربانیەکان وچاکەکانی مەسیح-یان بۆ بکەین، وە بە ڕاستییە نەبینراوەکانی ئەم جیهانەیان بە دڵ دروست دەبێت کە ئەوانەی دەورمان بتوانن ببینن “بەرخی خودا کە گوناهی جیهان لادەبات” (یۆحەننا ١: ٢٩). KB 57.2

    هەر هەوڵێک بدەین بۆ بەختەوەر کردنی خەڵکی دی، بە خێر و بەرەکەت دەگەڕێتەوە بۆمان. مەبسەتی خودا هەر ئەمە بوو کە مرۆڤی کرد بە هاوەبەشی خۆی لە کردەوەی کڕینەوەدا، وە ئەو مافەی پێ بەخشین کە ببن بە هاوبەش لە سروشتی ئاسمانیدا، تا ئەوانیش بە نۆرە خۆیان هەڵسن بە بڵاو کردنەوەی ئەم بەرەکەتە لە نێو هاوڕەگەزیاندا . ئەمە بەرزترین شەرەف و مەزنترین شادییە کە دەکرێ خوداوەند بە مرۆڤی ببەخشێ ئەوانە نزیکترین کەسن لە خودا کە لەکاری خۆشەویستیدا هاوبەشی خودا دەکەن. KB 58.1

    خودا دەیتوانی پەیامی ئینجیل. وە گشت کاری خزمەتی خۆشەویستی بەفریشتەکانی ئاسمانی بسپێرێت. یان دەیتوانی هەرئامێرێکی دی بۆ ئەنجامدانی مەبەستی بخاتە کار، بەڵام ئەو مرۆڤی هەڵبژارد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی، لەگەڵ مەسیح، وە لەگەڵ فریشتەکاندا مرۆڤ ببن بە هاوکار، تا بتوانن ببن بە هاوبەش لەبەرەکەت و لە شادی و لە گەشەی گیانی کە لەم خزمەتە گەورەیە بە ئەنجام دێ. KB 58.2

    ئێمە لە ڕێی زەحمەت و ئازارەکانی مەسیح-ەوە بوین بە هاوبەشی ئەو. هەرکارێکی لە خۆبوردن لە پێناوی خزمەت بە خەڵکی دی گیانی چاکە لە مرۆڤدا بەهێز دەکات، دەیکات بە هاوپەیمان و لە ڕزگارکەری جیهان نزیکتری دەخاتەوە، ئەو کە “دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، هەتا ئێوە بە هەژاری ئەو دەوڵەمەند بن” (٢ کۆرنسۆس ٨: ٩)، وە هەتا ئێمە کار نەکەین بەو جۆرەی کە مەبەستی خودایە لە دروست کردنی مرۆڤ، ژیان بەرەکەتی بۆ ئێمە نابێت. KB 58.3

    ئەگەر تۆ کار بکەیت وەکو مەسیح نەخشەی دەکێشێ و شاگردەکانی دەیکەن، وە خاڵکی دۆڕاو و سەرlێ شێواو بگەڕێنیتەوە بۆ خودا. هەست بە پێویستی تاقیکردنەوەی قووڵتر و زانستی بەرینتر دەکەی لە نیازی ئاسماندا. برسی و تینووی چاکە دەبیت، لە خودا دەپاڕێیتەوە کە بڕوات بە هێز بکات، وە گیانت بە قومی فراوانتر لە سەرچاوەی ڕزگاری ئاوبدات. هەر بەربەرەکانێ و تەنگو چەڵەمەیەک کە تووشت بێن ڕێنوێنیت دەکەن بەرەو ووشەی پیرۆزی خودا و دووعا و نوێژ، وە نیعمەت وزانستی مەسیح-دا گەشە دەکەیت و گەورە دەبیت، تاقیکردنەوەی بە نرخت دەست دەکەوێت.KB 58.4

    گیانی لە خۆبورد، ڕەوشتی قووڵی و، پتەویی و، پاکی، مەسیحیەتی وەردەگرێ، ئاشتی و بەختیاری دەهێنێ بۆ هەڵسووڕێنەری، ئارەزوو بەرز دەکاتەوە و ماوە بە تەنبەڵی نادات، ئەوانەی بەم جۆرە لەمەشقی نیعمەتی مەسیحیەتیدا بن، گەورە و بەهێز دەبن بۆکارکردن لە ڕڕێگای خودا. دیتنی ڕوون، بڕوای پتەو، لە دووعا و نوێژدا هێزی زیادتریان دەبێ. گیانی خودا بەسەر گیانیاندا دەسووڕێتەوە و ئاوازێک پەخش دەکات کە لە گەل ئاوازی ئاسمانیدا سازگارە، ئەوانەی ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ کۆششی پەک لە پێناوی سوودی خەڵکی تردا، ئەوان لە ڕاستیدا کار بۆ رزگاری خۆیان دەکەن.KB 59.1

    تەنها ڕێگە بۆ گەورە بوون لە نیعمەتدا ئەوەیە کە بە پاکی و دڵسۆزی کاربکەین، لە و کارەی کە مەسیح پێی سپاردووین، وە ئەوپەڕی هەوڵ و توانامان بخەینە کار بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە یارمەتی ئێمە هەیە . هێز لە کار و مەشق کردندا دروست دەبێ، چالاکی مەرجی ژیانە . ئەوانەی هەوڵ دەدەن ژیانی مەسیح بپارێزن بە قوبەلکردنی بەرەکەت کە بۆیان دێ لە ڕێی ئامێری نیعمەتەوە “بێ ئەوەی هیچ کارێک بۆ مەسیح بکەن، وەکو ئەوانەن کە دەیانەوێ بخۆن و بژین بێ ئەوەی کاربکەن. ئامێری گیانی-ش هەروەکو ئامێری جیهانی سروشتی، لاواز و خراپ دەبێ ئەگەر نەخرێتە کار. ئەو مرۆڤەی ئەندامی لە شی خۆی بەکار نەهێنێت بە زوویی هەموو هێزی بەکارهێنانیان وون دەکات، هەر بەوجۆرە ئەو مەسیحییەی کەئەو هێزەی خودا پێی بەخشییوە نەیخاتە کار، نەک تەنها لە گەورە بوون ڕادەوەستێ، بەڵکو ئەو هێزەی کە ئێستا هەیەتی لە دەستی دەدا.KB 59.2

    خودا کلێسای کردووە بە ئامێرێک بۆ ڕزگاری مرۆڤ، فەرمانی ڕاگەیاندنی ئینجیلی بۆ سەرتاسەری جیهان پێ سپاردووە. ئەم فەرمانە پێویستی سەرشانی هەموو مەسیحییەکە، هەر کەسێک بە ئەندازەی هەوڵ و توانای لە سەریەتی ئەنجامی فەرمانی خودا بدات، چونکە ئەو خۆشەویستییەی کە مەسیح بۆی دەرخستین بەتەواوی قەرزدارمان دەکات ڕووبەڕووی ئەوانەی کە هێشتا تامی ڕزگاریان نەچەشتووە. خودا ڕووناکی بە ئێمە داوە نەک هەر بەتەنها بۆ خۆمان ، بەڵکو بۆ ئەوەی بەسەر ئەوانیشدا پەخشی بکەین. ئەگەر گشت پەیڕوکەرانی مەسیح بە ئاگا بوونایە لە ئەرکی سەرشانیان، ئەمڕۆ دەبوایە لە جیاتی چەند کەسانێک بە هەزاران خەریکی بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل بوونایە لە ووڵاتانەی کە نازانن مەسیح بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی هاتووە، وە ئەوانەی کە خۆیان ناتوانن بەم کارە هەستن، دەتوانن بەماڵ و بە کردەوە و نوێژ یان لە ووڵاتانی مەسیحیدا لە گەڕانەوەی خەڵکی بۆ ڕێگای خودا پشتگیری بکەن. KB 59.3

    ئێمە پێویستیمان بەوە نییە بڕۆین بۆ ئەو ووڵاتە دوورانەی کە خوداوەند ناناسن و خزمەت بە مەسیح بکەین، یان چوار چێوەی تەنگی ماڵەوەمان کە تێدا دەژین بەجێی بهێڵین، لە و شوێنانەی کە پێویستە ئێمە کاری تێدا بکەین یان هاتوچۆی دەکەین دەتوانین لەوێ خزمەتی خۆمان بە مەسیح بکەین، لەماڵ، لە شوێنی کار، لە کڵێسا، لە نێو ئەوانەی کە تێکەڵاوییان دەکەین، ئەوانەی کە سەوداو مەمەڵەمان لەگەڵیاندا هەیە. KB 60.1

    ڕزگار کەرمان بەشی زۆری ژیانی لە سەرزەوی لە دارتاشی خانەیەکدا لە شاری ناسیرە بەسەر برد فریشتەکان خزمەتیان دەکرد شانبەشانی جوتیاران وکرێکاران دەڕۆیشت بێ گوێدانە جێگا و پلە و پایەیەکی تایبەتی. بەو پەڕی ئارامی و ڕاست و دروستیەوە لە پیشە ساکارەکەیدا پەیامی خۆی ئەنجام دەدا، وە هەر بەو جۆرەش بوو کاتێک نەخۆشی چاک دەکردەوە یان لە سەر شەپۆلە بێ ئارامەکانی دەریا جەلیل هاتوچۆی دەکرد. هەروەها ئێمە دەتوانین لە سادەترین پیشەدا وە لە نزمترین پایەی ژیاندا لەگەڵ عیسادا بڕۆین و کاربکەین. KB 60.2

    پۆڵس پێغەمبەر دەڵێ “پێویستە هەر یەکە بەو شێوەیە بمێنێتەوە لەگەڵ خودا کە تێیدا بووە کاتێ بانگ کراوە” (١کۆرنسۆس ٧: ٢٤)، بازرگان دەتوانێ کاروباری بە ڕێگەیەکی وا هەڵسووڕێنێت کە گەورەیی خۆی شکۆمەند بکات ئەگەر دەست پاک بێت لە کارەکەیدا بڕواکەی بەرێتە ناو هەموو مامەڵەیەکیەوە وە جەوهەری مەسیح لە گشت ڕەفتارێکیدا دەربخات. پێشەساز دەتوانێ سەر ڕاست و بەڕێز بێت، نوێنەری خوداوەندی بێت کە زەحمەتی دەکێشا و پەیامی لە سادەترین و بچوکترین پیشەدا دەگەیاند. بەم جۆرە پێویستە لە سەر هەر یەکێک کە بەناوی مەسیح ناودەبرێ کاری وا ئەنجام بدات کە خەڵکی دی بەبینیی کارە باشەکەی ڕابەر و نموونە بن بۆ شکۆمەند کردنی دروستکەر و ڕزگارکەریان. گەلێک کەس لە پێشکەش کردنی خزمەتیان بە مەسیح بیانوو دەهێننەوە کە گوایە وەکو خەڵکی دی خاوەن بەهرە و سەلیقەی نایاب نین. لای هەندێکیان باوەڕێک بووە بە باو کە خۆ تەرخان کردن بۆ خزمەتی خودا بەهرەی تایبەتی و توانا و سەلیقەیەکی وای پێویستە کە تەنها کەسانێکی تایبەت هەیانە “بەڵام ئەم بیرە ڕێک ناکەوێت لەگەڵ ئەو پەندەی کە مەسێح هێنایەوە” کاتێک کە ئاغا نۆکەرەکانی بانگ کرد، بە هەر یەکێک لەوان کارێکی سپارد کە تایبەت بوو بۆ ئەو (مەرقۆس ١٣: ٣٤). KB 60.3

    ئەگەر ئێمە گیانی خۆشەویستمان هەبێ دەتوانین هەر فەرمانێکی ژیان هەرچەندە نزمیش بێت ئەنجام بدەین “وەکو بۆ خودا” (کۆڵۆس ٣: ٢٣)، ئەگەرخۆشەویستی خودا لەگەڵ ماندا بێت، لە ژیانماندا دەردەکەوێت، بۆنی خۆشی مەسیح-ی لێ هەڵدەستێ، کارتێکردنمان لە سەر خەڵکی دی دەبێتە مایەی بەرز بوونەوەی بەختیارییان. KB 61.1

    نابێ چاوەرێی هەلی گەورە، یان بەهرە و توانای زۆر بکەی تاکو بتوانی خزمەت بە خودا بکەیت. نابێ بیر لە وە بکەیتەوە کە خەڵکی چی دەڵێن دەربارەی تۆ، ئەگەر ژیانی ڕۆژانەت گەواهی بدات لە سەر پاکی و ڕاستی و حەزکردنت بە خزمەتی خەڵکی و سوود و چاکەیان، ئەوە هەوڵ و کۆششت بە خۆڕایی ناچێت. KB 61.2

    سادەترین و هەژارترین کەس لە شاگردانی عیسا دەتوانن مایەی خێر و چاکە بن بۆ خەڵکی دی. ڕەنگە هەست نەکەن بەهەر چاکەیەکی تایبەتی کە دەیکەن، بەڵام بەکار تێکردنی نا ئاگایان شەپۆلی خێر و چاکە بڵاو دەکەنەوە، وە لە وانەیە هەرگیز بە ئەنجامی پیرۆزی ئەم کارتێکردنە نەزانین تا ئەو ڕۆژەی خودا پاداشتیان دەداتەوە. ئەم جۆرە کەسانە گوێ نادەنە ڕادەی ئەو سەر کەوتنانەی کە لە ژیاندا پێی دەگەن، بە هێمنی دەڕۆنە پێشەوە، ئەو کارەی کە دەسەڵاتی خودا بۆیان دیاری دەکات بە ڕاستی و پاکی ئەنجامی دەدەن، ژیانیان پووچ و بێهوودە نابێت، زۆرتر و زۆرتر پێدەگەن هەتا دەبن بەهاووێنەی مەسیح و نموونەی ئەو، پێکەوە لەگەڵ خودا کاردەکەن لەم ژیانەدا، هەروا شیاو دەبن بۆکاری بەرزتر و شادی و پاکی لە ژیانی ئەو جیهانەی تردا. KB 61.3

    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents